گـروپی دەواتا هەژاری نەبێتە بەربەستێک لە بەردەم تەندروستیئێمە باوەڕمان وایە کە هەژاری نابێت ببێتە هۆی ئەوەی نەخۆشێک لە چارەسەرییەکەی و ژیانێکی باش بێبەش بێت.نەهێڵین هیچ نەخۆشێک بەهۆی هەژارییەوە لە چارەسەری پزیشکی بێبەش بێت. پشتیوانی دەوا بکە پڕۆژەیەکی ئاوان بۆ کاروباری مرۆیی ئەو دەمەی تەندروستی دەبێتە هەڵبژاردنێک…ناچار دەبین هەڵبژێرین«نان دابین بکەین، یان خەرجی چارەسەر بدەین؟»هیچ کەسێک نابێت لە نێوان نان و تەندروستی یەکێکیان هەڵبژێرێت. ئەمە هەر تەنها چیرۆکێک نییە دەکرێ ئەمە تەنها چیرۆکێک بێت بۆ تۆ.بەڵام بۆ کەسێک، ئەمە ژیانی ڕاستەقینەیە. دەکرێت من، تۆ، یان نزیکترین کەسمان ڕۆژێک پێویستی بە چارەسەرێکی گرنگ هەبێت، بەڵام نەبوونی پارە ببێتە بەربەست لە بەدەستهێنانی.